دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دوابخات.

موحسن مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو دوابخات.

دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بووە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەودا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە هەمواری یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ژمارە 31 ی ساڵی 2019 بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی عێراق قەرزدارە

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، “حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی عێراق قەرزدارە”. کاروان یاروەیس، ئەندامی…
Total
0
Share