بەلەمێکی کۆچبەران بە 400 سەرنشینەوە لە دەریادا ونبوو

لە شەوی رابردووەوە بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای سپی ناوەڕاستدا لەنێوان ماڵتا و لیبیادا بە 400 سەرنشینەوە دیارنەماوە.

خزمەتگوزاری هاوکاری (ئەلەرم فۆن) کە ئەرکی رزگارکردنی کۆچبەرانە لە دەریای سپی ناوەڕاستدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو پەیوەندییان پێوەکراوە کە بەلەمێکی کۆچبەران کە 400 کەسی هەڵگرتووە، سووتەمەنی لێبڕاوە و ئاو چووەتە ناوی و سەرنشینەکانی ترسیان لێنیشتووە و هیچ کەسێکیان لەگەڵدا نییە رێنماییان بکات، لە نزیک ماڵتا گەڕان و پشکنینەکان دەستیانپێکردووە، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە بدۆزرێنەوە”

لای خۆیەوە رێکخراوی (see watch international) ی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بەلەمەکە دۆزراوەتەوە و دوو کەشتی بازرگانی لە نزیکین، بەڵام دەسەڵاتدارانی ماڵتا داوایان لێکردوون رزگاریان نەکەن تەنها سووتەمەنیان پێبدەن.

لە لایەکی دیکەوە رێکخراوی ریسکشیپی ئەڵمانی ئاشکرایکرد، “لە ئاوەکانی ماڵتادا 25 کۆچبەر دۆزراونەتەوە توانراوە 22 کەسیان بە زیندوو رزگاربکرێن و دووانەکەی دیکەش بە مردووی دەرهێندراونەتەوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە ژمارەی کۆچی نائاسایی لە رێگەی دەریای سپی ناوەڕاستەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا تا بێت زیاتر دەبێت.

 

بابەتی پێشتر

سودانی چەند بەڵێنێك بە كورد دەدات

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share