پێشەوا هەورامانی: هەموو ئەگەرەكان بەو ئاراستەیەن دادگا بڕیارێك لە بەرژەوەندیی مووچەخۆران بدات

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، نامەیەك بۆ دادگای فیدراڵیی عێراق نێردراوە و هەموو ئەگەرەكان بەو ئاراستەیەن دادگا بڕیارێك لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێم بدات.

راشیگەیاند، ماوەیەكی زۆرە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دواكەوتووە و وەك ناوچەكانی دیكە نەنێردراوە كە پێشێلكارییەكی گەورەبووە و پێچەوانەی دەستووربووە.

راشیگەیاند، گەشبینین كە دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیارێك دەدات لە بەرژەوەندیی مووچەخۆران بێت كە بۆ هەموو مانگەكان دەبێت نەك تەنها بۆ مووچەی مانگی پێنج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانی هەنگاوێكی دیكە دەنێت تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكان داوای زانیاریی تایبەت بە زەوی و فەرمانبەرانی ناسوودمەندبوو لە وەرگرتنی زەوی دەكات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی…
Total
0
Share