پاسپۆرتی سلێمانی: کێشەی پاسپۆرت تەنها کەمی دەفتەرە و هەموو عێراقیشە

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەوان رۆژانە کاردەکەن و سیستمەکەیان لە کاردایە بەڵام کێشەیەک لە سەرتاسەری عێراقدا هەیە کە کەمی دەفتەرە و ئەوانیش هەمان کێشەیان هەیە.

عەمید سالار عەبدوڵا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێستا کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بەردەوامە و سیستمەکەمان کاردەکات، ئەوەی هەیە کەمی دەفتەرە لەسەرتاسەری عێراقدا”.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی، پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆ سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرتی عێراقیان کردووە و دەستوەردانیان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و وەزیری ناوخۆی عێراق لەسەر خەتە بۆ چارەسەرکردنی.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، “ئێستا دەفتەر هەیە بەڵام بڕی پێویست نییە و ئارەزوومەندانە نییە تەنها بۆ ئەوکەسانە هەیە کە حاڵەتەکەیان زەروورە”.

باسی لەوەکردووە، شەش هەزار پاسپۆرتی تەواوبوو هەیە کە خاوەنەکانیان ناچن وەریبگرنەوە.

هەروەها مامەڵەی پاسپۆرت بەراورد بە جاران کەمتری تێدەچێت، لە 30 هەزار دینارەوە بووە بە 25 هەزار دینار و نوسینی عەریزەش ئێستا خاوەن مامەڵە خۆی دەیکات و 15 هەزاری ئەوەشی بۆ دەگەڕێتەوە واتە کۆی گشتی 20 هەزار دینار کەمتری تێدەچێت.

عەمید سالار عەبدوڵا وتی، بۆ ئەوانەی پێویستیان نییە مامەڵەکەی تەواو دەبێت بەڵام بەهۆی ئەوەی دەفتەر نییە نابێت بە دەفتەر.

بابەتی پێشتر

هەژمارى بانکی بۆ مووچەخۆرانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی هەرێم رێنمایی خەرجی و داهاتی بۆ ساڵی 2023 بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share