گرفتى مووچەخۆرانى هەرێم لە کۆبوونەوەیەکدا لە بەغداد خرایەڕوو

لە کۆبوونەوەى هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنى دەوڵەت گرفتى خەرجنەکردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم خرایەڕوو.

ئەمشەو کۆبوونەوەى هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنى دەوڵەت بەڕێوەچوو کە تەوەرى سەرەکیی کۆبوونەوەکە شەڕى نێوان ئیسرائیل و ئێران بوو.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، کە بەشداریی کۆبوونەوەکە بوو، رایگەیاند، تیشکمان خستەسەر کاریگەییەکانی خەرجنەکردنی مووچەی مووچەخۆرانى هەرێم.

وتیشى، داوامانکرد “بابەتی خەرجنەکردنی مووچە و برسیکردنی زیاد لە یەک ملیۆن مووچەخۆری هەرێمیش دەبێت ئەولەویەت بێت بەلای هەموو لایەکەوە و، هەرچی زووە ئەم کێشەیە چارەسەربکرێت”.

هەندێک لە سەرکردەکان هاورابوون لەسەر ئەو بابەتە، وەک ئەوەى شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەى پێدا و ئەوەشى وت، هەر ئەمشەو بە ئامادەبوونى سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەیەکی دیکەشیان هەبوو لەسەر پرسی مووچە و، سبەینیش هەوڵەکانیان لەڕووی یاسایی و ئیداری بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: لە زۆرینەی پەروەردەکان دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد

عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، لە زۆرینەی پەروەردەکانی هەرێم دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکردووە. عەلی…
زیاتر ببینە

نزیکەی 700 سەرپێچی بەهۆی بەرزیی نرخ و سەرپێچیی دیکە لە پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکاراندا تۆمارکراون

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەرپێچییەکانی پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکارانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ساڵی خوێندنی ڕابردوودا 678 سەرپێچی تۆمارکراون و…
Total
0
Share