لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە تورکیا نزیکەی 70 کەس بوونە قوربانی

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای خێرای باکووری مارمارا، حەوت ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا دا و بەهۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 57 کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، لەسەر رێگای خێرای باکووری مارمارا بە ئاڕاستەی ئیستانبوڵ، حەوت ئۆتۆمبێل کە سێ پاس و بارهەڵگرێکیان تێدابووە بەیەکیاندادا داوە.

هەرچەندە تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە ئاشکرانەکراوە، تیمە تەندروستییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە قوربانییەکان گواستراونەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە دەستیانپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریی نێوان عێراق و ئێران جارێکی دیکە پرسی مافی هاندەرانی ژنانی ئێرانی هێنایە پێشەوە

دەیان ساڵە نیگەرانییەکان لەبارەی ئامادەنەبوونی هاندەری ژن لە یارییەکانی تۆپی پێدا لە ئێران بە چەندین شێواز دەردەبڕدرێن، جارێکی…
زیاتر ببینە

بۆ پەرەپێدان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی محەمەد بن سەلمان داوای هاوکاری لە جۆ بایدن دەکات

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوتوێی مەرجەکانی بەستنی پەیماننامەی بەرگریی هاوبەش لەگەڵ سعودیە دەکات هاوشێوەی ئەو…
Total
0
Share