ئاژانسى وزەى ئەتۆم سەبارەت بە ناوەندە ئەتۆمییەکانى ئێران چى دەڵێت؟

بەڕێوەبەرى ئاژانسى وزەى ئەتۆم رایدەگەیەنێت، هیچ زیانێکى دیکە لە وێستگەى نەتەنز بەدینەکراوە و وێستگەى فۆردوش هیچ زیانێکى تیادا تۆمارنەکراوە.

رافایێل گروسى، بەڕێوەبەرى ئاژانسى نێودەوڵەتیی وزەى ئەتۆم رایگەیاند، هیچ زیانێکى دیکە لە وێستگەى پیتاندنى وزە لە نەتەنز لە هەینى رابردووەوە نەبووە.

وتیشى، “هیچ زیانێکمان لە وێستگەى فۆردو یان لەو وێستگە ئەتۆمییەى لە قۆناغى دروستکردندایە لە خونداب تۆمارنەکردووە”.

ئاژانسى وزەى ئەتۆم لە ئێران-ە و، پڕۆسەکانى پشکنین بەردەوامە تا ئەوکاتەى دۆخى سەلامەتى رێگەبدات، گروسى واى وت.

باسى لەوەشکرد، هەماهەنگى و گۆڕینى زانیارى لەنێوان دەسەڵاتى ئێران و ئاژانسەکەیاندا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکا بۆ ئەکسیۆس: یان بەم زووانە ڕێککەوتن دەکرێت یان بە بۆردومان ئێران وێران دەکەین

بەرپرسێکی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، یان بەم زووانە ڕێکدەکەون، یان بەشێوەیەک بۆردومانتان دەکەین، وڵاتەکەتان وێران…
Total
0
Share