ئێران: عەلی شەمخانی نەکوژراوە

دوای چەند جارێک لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوژرانی، لە دواجاردا میدیاکانی ئێران جەختیانکردەوە عەلی شەمخانی راوێژکاری سیاسیی رابەری باڵای ئێران لە ژیاندا ماوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری تیمە پزیشکییەکەیەوە بڵاویکردەوە، عەلی شەمخانی راوێژکاری سیاسیی رابەری باڵای ئێران لە ژیاندا ماوە، تا رادەیەک توانراوە برینەکانی کۆنتڕۆڵبکرێت، بەڵام هێشتا لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەکە کاریگەری لەسەر ئەندامەکانی ناوەوەی جەستەی شەمخانی هەبووە، هەرچەندە لە ئێستادا ناتوانرێت هەڵسەنگاندنی ورد بۆ دۆخی بکرێت، بەڵام چارەسەرییەکان ئەنجامی باشیان بەدەستەوەداوە.
جەختیشیکردەوە، ناوبراو تا ئێستاش خەوێندراوە و بڕیاری داهاتوو لە دەستی تیمە پزیشکییەکەیدایە.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی عەلی شەمخانی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران بە سەختی برینداربوو، و چەند جارێکیش هەواڵی کوژرانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بڵاوکرایەوە.

سەبارەت بەو وێنەیەی لە بەشێک لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت شەمخانی لە نەخۆشخانەیە و توانیویەتی دابنیشێت، لە راستیدا مێژووی وێنەکە بۆ ساڵێک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە کە نەشتەرگەرییەک بۆ ناوبراو کرابوو و بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانە مابووەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەورە كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانیی ئێرانی هێرشی ئەلیكترۆنیی كرایەسەر

كۆمپانیای ماهان ئێر، گەورە كۆمپانیای فڕۆكەوانیی ئێرانی ڕایگەیاند، ڕووبەڕووی ‏هێرشێكی ئەلیكترۆنی بووەتەوە، بەڵام پارێزگاریی لە خشتەی گەشتەكانی كردووە.‏…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: دۆناڵد ترەمپ: وەڵامی ئـ.ـێران دەدەینەوە لەسەر خستنەخوارەوەی کۆپتەرەکەمان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تایبەت بە خۆی ڕایگەیاند، لەلایەن سوپای وڵاتەکەیەوە ئاگادارکراوەتەوە کە شەوی ڕابردوو…
Total
0
Share