بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئەو جەنگەی لە ئارادایە کۆببێتەوە.
بڕیارە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفەتەیە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ئەو جەنگەی نێوان هەردوو وڵاتی ئیســ.ـرائیل و ئێران کۆببێتەوە.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، بەکارهێنانی خاکی عێراق لەجەنگەکەدا و رێگاکانی پاراستنی سەروەریی وڵاتەکە تاوتوێدەکرێن.
لە بەرەبەیانی رۆژی هەینیی رابردووەوە هێرشی ئێران و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و هەردوولا چەندین جار بە بەکارهێنانی مووشەک بۆردومانی لایەنی بەرامبەریان کردووە و تاوەکو ئێستاش لە هێرشەکانیان بەردەوامن.
