سودانی لەبارەی هێرشەکانی سەر ئـ.ـێـ.ـران هاتەدەنگ

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هەڕەشەی راستەوخۆیە لە ئاسایشی عێراق

لە میانەی پێشوازیکردنی لە تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هەڕەشەی راستەوخۆیە لە ئاسایشی عێراق و ناوچەکە، ئامانج لێی دروستکردنی لەمپەڕە لەبەردەم هەر هەوڵێکی دیپلۆماسی و پێشێلکردنی روونی یاسا و عورفە نێودەوڵەتییەکانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق بە هەموو شێوەیەک بەزاندنی سنووری ئاسمانییەکەی رەتدەکاتەوە، تا ئێستا عێراق بەرزترین ئاستی دانبەخۆداگرتنی پەیڕەو کردووە و بەرژەوەندی گەلی عێراقی کردووەتە پێش هەموو شتێکەوە.

جەختیشیکردەوە، ئەرکی هێزە گەورەکان و یەکێتی ئەوروپایە، ئەم جۆرە دەستدرێژییانە رابگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى داعش له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشیان له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ڕێكخه‌ری نێوان ویلایه‌ته‌كانی باشوری…
Total
0
Share