کەشناسیی عێراق: پلەی گەرمی دەگاتە نیوەی پلەی کوڵان

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە پلەی گەرمی بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و لە پارێزگای بەسرە دەگاتە نیوەی پلەی کوڵان.

لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراقدا هاتووە، سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و خۆڵبارینێکی مامناوەند بەشێک لە ناوچەکان دەگرێتەوە.

ئاشکراشیکرد، لە پارێزگاکانی بەغداد، کەربەلا، دیالە و نەجەف پلەی گەرمی دەگاتە 44 پلە، لە سلێمانی 39 پلە و لە هەولێر 40 پلە، لە نەینەوا و کەرکوک 42 پلە، موسەننا و واست دەگاتە 47 پلە و لە بەسرە 50 پلە تێدەپەڕێنێت.

جەختیشیکردەوە، بۆ رۆژی سێشەممە دابەزینێکی کەم لە پلەی گەرمیی روودەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share