وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بێمانایە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بێهیوایی خۆی لە دانوستانی ئەتۆمیی داهاتوویان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشیکردووەتە سەر ئێران، چیتر دانوستانە ئەتۆمییەکانی تاران و واشنتن هیچ مانایەکیان نابێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، “هیچ کەسێک ناتوانێت خەیاڵی ئەوەش بکات، که ئیسرائیل بەبێ مۆڵەتی ئەمریکا، ئەم هێرشانەی ئەنجامدابێت”.

لە بەرەبەیانی دوێنێ هەینییەوە، ئاڵۆزی لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا دروستبوو و تاوەکو ئێستاش، هەردوولا مووشەک و درۆن ئاراستەی یەکتر دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا دەیەوێت زیرەكیی دەستكرد بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ كۆچبەران بەكاربهێنێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا دەڵێت، وەزارەتەكەی كار لەسەر تاقیكردنەوەی تەكنیكەكانی زیرەكیی دەستكرد دەكات بۆ راهێنانی ئەو كارمەندانەی پۆلیس…
Total
0
Share