بەهۆی زریانەوە لە ئەمریکا زیاتر لە 40 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئەو شەپۆلی زریان و لافاوەی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکای گرتووەتەوە لایەنی کەم 43 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 15 یان منداڵن.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی شەپۆلێکی لەناکاوی بارانی بەخوڕ ویلایەتی تەکساسی گرتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا ئاوی رووبارەکان هەشت مەتر بەرزبووەوە.

بەهۆی ئەو لافاوەی ویلایەتەکەی گرتووەتەوە لە بەشی باشوور و ناوەڕاستی ویلایەتەکە لایەنی کەم 43 کەس گیانیان لەدەستداوە ژمارەیەکی زۆرتریش بێسەروشوێن بوون، لەناو ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە 15 منداڵ هەن.

دەسەڵاتدارانی ناوچەکە توانراوە ژیانی 850 کەس لە مردن رزگاربکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرزشکارێکی ‌‎13‎ ساڵان سەرنجی جیهان بەلای خۆیدا رادەکێشێت

ڤایڤهاب سوریاڤانشی، ئەو وەرزشکارەیە کە بەهۆی ‏لێهاتووییەکەیەوە سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا راکێشاوە، بەجۆرێک لەلایەن ‏دەوڵەمەندترین یانەی هیندستانەوە گرێبەستێکی…
Total
0
Share