بۆ ئەو خوێندکارە کوردانەی لە ئێران دەخوێنن بڕیاردرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، “خوێندکارانی کوردستان لەئێران سەرپشک دەکرێن لە گەڕانەوە یاخود بەردەوامبوون لە پرۆسەی خوێندن”.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە ناوچەکەدا روودەدات، بۆ پاراستنی گیانی خوێندکاران و قوتابییانی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بریاریدا خوێندکاران و قوتابیانی هەرێم كە لەو وڵاتە دەخوێنن، سەرپشکن لە گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان، یاخود مانەوە و بەردەوامبوونیان لە خوێندن لە ئەمڕۆوە تاوەکو 1ی تەمموزی 2025 و دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی دۆخەکە.

دەشڵێت، “خوێندکاران ئەو ماوەیان وەک ماوەی مانەوە بۆ هەژماردەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی بۆ کەمتر بەکارهێنانی کارەبا داوادەکات جلشتن بکرێت بە هەفتانە

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕێنمایی چۆنێتیی جلشتن و بەکارهێنانی ئامێری جلشۆر بڵاودەکاتەوە، وەک ڕایگەیاندووە مەبەستی ڕێنماییەکان بەکارهێنانی…
Total
0
Share