لە بەرامبەر وەرنەگرتنی بەشەخۆراک هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی، لەبەرامبەر وەرنەگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەر هاوڵاتییەک دوای دوو مانگ نەچوو بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراکەکەی، بۆ سێیەم مانگ پێویستە بریکارەکە بەڕێوبەرایەتیی بازرگانیی خۆراک ئاگادار بکاتەوە.

باسی لەوەشکرد، چەند مانگێک دەرفەت بە هاوڵاتییەکە دەدرێت ئەگەر هەر نەڕۆیشت بەشە خۆراکەکەی وەربگرێت ئەوکاتە بەجێگەی خۆراکەکە پارەی پێدەدرێت بەوپێیەی دوای چەند مانگێک خواردنەکە خراپدەبێت، و ئەوەش بەپێی رێککەوتنی نێوان بریکارەکە و هاوڵاتییەکە دەبێت.

وتیشی، “ئەو بڕیارە لەو پێناوەدا دراوە کە هاوڵاتییان کەمتەرخەم نەبن بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت و بریکارەکەش تووشی کێشە نەبێت، حاڵەتەکانیش کەمن و لە پەنجەی دەست تێناپەڕن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروشت ئەحمەد بۆ مەسرور بارزانی: تەنها لەبەر ئەوەی پارتی نەبووم، ئاسایش لە هەولێر لەسەر كار دەریكردم

سروشت ئەحمەد عەبدوڵا كوڕی ئەندامێكی زیندانەكانی رژێمی بەعسی رووخاوە لە نامەیەكدا كە ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی راسپاردەیكردووە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا بۆ هاوبەشانی بازرگانی لە سلێمانی: قەرزەکانتان نەدەنەوە کارەباکەتان دەبڕین

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاوبەشانی کارەبای بازرگانی لە سلێمانی دەکاتەوە، داوادەکات قەرزەکانیان پاکتاو بکەن ئەگەرنا کارەباکەیان دەبڕدرێت.…
Total
0
Share