ئێران کوژرانی دوو فەرماندەی سەربازیی دیکەی راگەیاند

میدیای رەسمیی ئێران رایدەگەیەنێت، دوو فەرماندەی دیکەی سەربازیی وڵاتەکە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.

بەپێی هەواڵی میدیاکە، داود شێخیان، فەرماندەی هێزی بەرگریی ئاسمانیی سوپای پاسداران لە هێرشێکدا و، مەهدی رەبانی، جێگری سەرۆکی ئەرکانی ئۆپراسیۆنەکان، لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانی، لە هێرشێکی دیکەدا کوژراون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەریەکە لە محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای پاسداران و حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران و غوڵامعەلی رەشیدی، فەرماندەی قەرارگای ناوەندیی خاتەم ئەنبیا، لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر تاران، کوژران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای ئەوروپا سەرکۆنەی تورکیا دەکات لەسەر دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنوس کە یەکێکیان کوردە

بۆ دووەمجارە دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ سەرکۆنەی، دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنوس بەشێوەی کاتی لەلایەن تورکیاوە دەکات کە یەکێک…
Total
0
Share