تورکیا چوونە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند

دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان کۆتایی هاتووە و گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان ئەنجام دەدرێت.

دەستەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “رێژەی %100 ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا جیاکراونەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆگان کاندیدی هاوپەیمانیی کۆمار %49.51ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا رکابەرەکەی کەمال کلیچدار ئۆغلو رێژەی %44.88 ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە”.

ئاشکراشیکرد، “رۆژی 28 ی ئەم مانگە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان لە نێوان رەجەب تەیب ئەردۆگان و کەمال کلیچدار ئۆغلو بەڕێوەدەچێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەنیاهو: جەنگ بەردەوامدەبێت تا ئەو كاتەی هەڕەشە لەسەر ئیسرائیل نامێنێت

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، جەنگ بەردەوامدەبێت بۆ لەناوبردنی بزووتنەوەی حەماس و دەشڵێت، “كار بۆ ئازادكردنی سەرجەم رفێندراوەكان دەكەین”.…
Total
0
Share