شارەوانیی سلێمانی: قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ لە لایەن تیمەكانمان لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەستكرا بە بڕینی شەقامێكی سەرەكیی نزیك هەواری زانكۆ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هەر لە میانەی كارەكانیاندا، تیمەكانمان دەستیانكرد بە قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی چەند كۆڵانێك لە گەڕەكی بەكرەجۆ و دوای تەواوكردنی كارەكانیان لە چاككردنی چاڵ و چۆڵی شەقامەكانی (ئەزمەڕ و دەباشان) دەستكرا بە چاككردنی شەقامەكانی شاڕێی پێشمەرگە.

شارەوانیی سلێمانی باسی لەوەش كردووە، هەروەها تاوەكو ئەم كاتە تیمەكانمان نزیكەی 80.000 مەتر دووجا قیرتاوی شەقام و گەڕەكانی شاری سلێمانیان كردووە كە پێكدێت لە گەڕەكەكانی سەردارئاوا، تاسڵوجە، راپەڕین و بەكرەجۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: رەنگە لەم هەفتەیەدا دەنگ بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پێشبینیدەکەین لەم هەفتەیەدا دەنگ بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت”. د. بڕیار رەشید، ئەندامی…
Total
0
Share