پۆلیسی سلێمانی: دوو کەس بەتۆمەتی وەرگرتنی پارەی جەژنانە لە هاوڵاتییان دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی بە رەگەزنامە عەرەب رادەگەیەنێت کە بەناوی کۆمپانیای پاکەرەوە جەژنانەیان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئاگاداربوونی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی بەڕێوەبەرایەتیمان بەهەستانی دوو کەس لەشاری سلێمانی/گەڕەکی بەختیاری بە کۆکردنەوە و وەرگرتنی پارەی جەژنانە لە هاوڵاتییان بەناوی کۆمپانیای پاکەرەوەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانیان ئامادەی شوێنی ئەو هەڵسوکەوتە تۆمەتکارییە بوون و توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن و دەستبگیرێت بەسەر ئەو بڕە پارانەدا کە وەرگیرابوون.

دەشڵێت، پاش رادەستکردنیان بە بنکەی پۆلیسی بەختیاری و پاشئەوەی دانیان بەئەنجامدانی تاوانەکەدانا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند هەردوو تۆمەتباری بەڕەگەزنامە عەرەب، راگیران و لێکۆڵینەوە لەبابەتەکە بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی روو بە هاوڵاتییان دەڵێت، بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هەڵسوکەوتە تۆمەتکارییە بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکەن و لە ئەگەری ئاگاداربوونیان لەئەنجامدانی لەڕێگەی پەیوەندی بە هێڵەگەرمەکانی( 104 ٫ 105 ٫ 100) ئاگادارمانبکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگری شارستانی: 75 تیمی گەڕۆک لەو شوێنانەی کە ئاهەنگی سەری ساڵیان تێدا ئەنجامدەدرێت جێگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە ئاگادارییەکی ئاڕاستەی هاوڵاتییان کرد. سەرکەوت کاڕەش ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share