لەبارەی هەواڵی کۆچی دوایی ئەیاد عەلاوی روونکردنەوە دەدرێت

لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کۆچی دوایی ئەیاد عەلاوی کەسایەتیی سیاسیی عێراقی، کەسوکارەکەی هەواڵەکە رەتدەکەنەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەیاد عەلاوی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، ئەیاد عەلاوی لە ژیاندا ماوە و هەواڵی مردنی دوورە لە راستییەوە.

ئاشکراشیکرد، ناوبراو لە شەوی رابردووە دۆخی تەندروستیی بەرەو خراپی چووە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئوردن لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: سبەینێ ئەنجامی هەڵبژاردن رادەگەیەنین

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکەنەوە. عەباس فەتلاوی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای…
Total
0
Share