وەزیری داد بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزیری دادی عێراق سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەو كەلوپەلانە دەكات كە بەسەر زیندانییاندا لە بەندیخانەكانی عێراقدا دابەشدەكرێن و جەختیشدەكاتەوە لیژنەیەكی تایبەتمەند بۆ ئەو مەبەستە پێكهێندراوە بڕیاریشدراوە هەموو ئەو كەلوپەلانەی وەزارەتی داد بۆ زیندانییەكان دابینیدەكات فرۆشتنی قەدەغە بكرێن.

د. خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە سەردانێكی مەیدانیدا سەرپەرشتیی دابەشكردنی پێداویستی و كەلوپەلی زیندانییەكانی چاكسازیی عێراق و كەرەستەی پاسەوانانی چاكسازی كرد.
راشیگەیاند، “راپۆرتی لایەنە چاودێرییەكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد، كۆمپانیاكانی دابینكەری كەلوپەل و كەرەستەی زیندانەكان بە تەواوی ئەركەكەیان ئەنجامنادەن، سەرباری پێدانی مافی شایستەی دارایی ساڵانی ڕابردوویان”.
ئاشكرایكرد، “لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ بەدواداچوون و چاودێریكردنی پڕۆسەی دابەشكردن بۆ ڕێگریكردن لە هەر گومانێكی گەندەڵی لە كڕین و دابەشكردنەكەدا”.

هەر لەو سەردانەدا وەزیری داد فەرمانی كرد كە هەموو ئەو كەلوپەلانەی دەچێتە چوارچێوەی ئەو لیستی كەلوپەلانەی وەزارەتی داد بۆ زیندانییەكان دابینیدەكات فرۆشتنی قەدەغە بكرێت لە حانوتی چاكسازییەكان و دووپاتیكردەوە ڕۆژانە بە دواداچوون بۆ دۆسییەی حانووت و خۆراكەكانیان دەكرێـت.

بابەتی پێشتر

ئەگەر رۆژهەڵاتی ناوین ببێتە یەک وڵات چی روودەدات؟

بابەتی دواتر

گەنجێك لەسەر ئەركی خۆی شەقامی سەرەكیی گوندەكەیان نۆژەندەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک بەغدادی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک شاری بەغدادی هەژاند و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبوو. وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share