وەزیری کارەبا: توانای وێستگەکانی کارەبا زۆر باشن تەنها کێشەی سوتەمەنیمان هەیە

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 26ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە ژێرخانی وێستگەکانی کارەبا بەباشی ڕێکخراونەتەوە بەڵام لە ئێستادا کێشەی وزەیان هەیە.

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی هەردوو پرۆژەی بەگەڕخستنی وێستگەی مۆبایلی گۆڕینی ڤۆڵتیەی 11/132 كەی ڤی شەمامك، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “پرۆژەکە بەگوژمەی( 1 ملیۆن و 658 هەزار دۆلار ) لەلایەن كۆمپانیای ( بیست ) و دەرهێنانی 5 فیدەر بەگوژمەی(  588 ملیۆن دینار ) لەلایەن كۆمپانیای (پاڵۆس) جێبەجێکراوە”.

وەزیری کارەبا وتیشی، ” لەماوەی ساڵ و نیوێكی تەمەنی كابینەكەدا بەدەیان پرۆژەی كارەبامان لەدەڤەرە جیاجیاكانی كوردستان كردەوە و لە پلان و بەرنامەشماندایە لە گەرمیان و سلێمانی و دهۆك پرۆژەی دیكە بكەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە توانیومانە ژێرخانی كارەبا بەڕادەیەكی زۆر باش ببوژێنینەوە، لەئێستادا تەنیا گرفتی سوتەمەنیمان هەیە چونكە توانای وێستگەكانی كارەبا و ژێرخانی كارەبا بەشێوەیەكی زۆر باش رێكخراونەتەوە.

دەشڵێت، ” ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بارودۆخی کارەبا ڕوو لەباشی دەكات”.

بابەتی پێشتر

سوپای ئەمریكا ئامادەیی بۆ "جەنگ لەگەڵ ئێران" ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان.. دوو توشبووی تری كۆرۆنا مردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share