کۆمسیۆن: زیاتر لە 231 هەزار کەس فۆڕمی دامەزراندنیان بۆ سەر سندووقی دەنگدان پڕکردووەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، “زیاتر لە 231 هەزار کەس فۆڕمی دامەزراندنیان بۆ سەر سندووقی دەنگدان پڕکردووەتەوە”.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی دوایین ئامار، تاوەکو دوێنێ 10ی حوزەیرانی 2025، 231 هەزار و 16 کەس، فۆڕمی دامەزراندنیان بۆ سەر سندووقی دەنگدان پڕکردووەتەوە.

جومانە غەلای جەختی لەوەکردەوە کە کۆمسیۆن پێویستی بە نزیکەی 250 هەزار کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان هەیە.

رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکراوە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێم کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسییەکانی ئەنجومەنەکە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەتی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڕیاری نوێیدا

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەنگیدا لەسەر پەسەندكردنی راسپاردەی كۆبوونەوەی هاوبەشی دوێنێی…
زیاتر ببینە

ئێران: لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە هێرشدەکەینە سەر ئیسرائیل

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە. میدیاکانی ئێران لە زاری بەرپرسانی سەربازیی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە،…
Total
0
Share