یەکێتیی ئەوروپا: عێراق هەنگاوی گەورە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا دەنێت

باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا جەختیلەوە کردەوە، عێراق هەنگاوی گەورە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا دەنێت و ئاماژەی بە گرنگیدان بە یاساکان لەو بوارەدا کرد.

تۆماس سایلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە میانەی وتارێکیدا لە کۆنفرانسی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئەوەی خستەڕوو، ”یەکێتی ئەوروپا زۆر گرنگی بە عێراقی و یاساکانی دژە گەندەڵی عەرەبی، پشتگیریی و هاوکاریی شارەزایانی عێراقی لەو بوارەدا دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”یاساکان لە عێراق لە بورای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی جێبەجێکراوە، بەڵام پێویستمان بە یاسای زیاتر هەیە، لەو بوارەدا عێراق هەنگاوی گەورە دەنێت”.

ئەو باڵیۆزەی یەکێتیی ئەوروپا دەشڵێت، ”دەستەی دەسپاکی و دەسەڵاتی دادوەری کاری زۆر گەورە دەکەن لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و عێراق پێشکەوتنی گەورەی لەو بوارەدا بەدەستهێناوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نزار ئامێدی بۆ یاریزانانی عێراق: هیوادارم لە جامی جیهانییشدا بتوانن ئاڵای عێراق بە شەکاوەیی بهێڵنەوە

نزار ئامێدی، لێپرسراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پەیامێکی بەهۆی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیال، بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share