دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق داوایەکی یاسایی دژی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پێناسی گومرگی، بەهۆی نەبوونی ”بەرژەوەندی” رەتکردەوە.
محەمەد جاسم خەفاجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران کە سکاڵای یاسایی لەسەر بڕیاری 957 سەبارەت بە پێناسی گومرگی تۆمارکردووە، لە سکاڵاکەیدا جەختی لەوەکردبوو کە بڕیارەکە لەلایەن حکومەتێکی کاربەڕێکەرەوە دەرکراوە.
دادگا سکاڵاکەی بەهۆی ”نەبوونی بەرژەوەندی” رەتکردەوە، واتە ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران هیچ بەرژەوەندییەکی لەو بڕیارەدا نییە.