هاتوچۆی گەرمیان: ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو کەس برینداربوون

هاتوچۆی گەرمیان، رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک ملەی ناساڵەح ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سێنترا بەئاراستەی قەزای کفری رۆیشتووە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە بریـ.ـنداربوون.

دەشڵێت، بریندارەکان لەدایکبووی ساڵی 1965 و 1967ن و رەوانەی نەخۆشخانەی کەلار کراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی ئامادەکاری بۆ بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەکات

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرسی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و ئامادەکارییەکانیش دەستیانپێکردووە. لە…
Total
0
Share