شارەزایەکی کەشناسی: لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە گەرمای هاوینە دەستپێدەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی داهاتوودا پلەی گەرمی زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە کۆتایی ئەم هەفتەیەشەوە، گەرمای هاوینە دەستپێدەکات.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، ئەو رەشەبایەی چەند رۆژێکە ناوچه جیاوازەکانی گرتووەتەوە، رۆژانی داهاتووش ناوبەناو بەردەوامدەبێت و لە رۆژی سێشەمەوە، خێراییەکەی کەمتر دەبێتەوە بۆ نزیکەی نیو هێندە و ناوبەناو تا رۆژی پێنجشەممە بە خێرایی کەمتر لە ئەمڕۆ و سبەی، بەردەوامدەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، رۆژی پێنجشەممە، کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ دواینیوەڕۆ، رەشەباکە کۆتاییدێت.

دەشڵێت، ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسکە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە تا کۆتایی هەفتە، بەشێوەی کورتخایەن و بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییه کوێستانەکان، کراوە دەبێت.

ئەو شارەزایەی کەشناسی باسلەوەشدەکات، لە رۆژی سێشەممەوە، پلەی گەرمی بە رێژەی 2 بۆ 3 پلە، بەرزدەبێتەوە تا کۆتایی هەفتە، بەڵام لە کۆتایی هەفتەوە، بە رێژەی 3 تا 5 پلەی دیکە بەرزدەبێتەوە و لە کۆتایی ئەم هەفتەیەش بەولاوە، گەرمای هاوینە دەستپێدەکات و لەگەڵ دووبارەبوونەوەی شەپۆلەکانی گەرما، پلەکان زیاتر بەرزدەبنەوە و گەرما زیاتر دەبێت .

ئاشکراشیکرد، ئەم چەند رۆژە تا کۆتایی هەفتە، هیچ خۆڵبارینێک لەئارادا نییه.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی دەسپاکی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی “دادوەری دەڵاڵدار” لە دادگای هەولێر دەکات

پەرلەمانتار و پارێزەرێك پرسێكیان لەبارەی بوونی دادوەر کە لەڕێگەی “دەڵاڵ”ــەوە لە دادگاکانی هەولێر کاردەکەن، وروژاندووە، گوایە لەبەرامبەر وەرگرتنی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات، دەستکرا بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق…
Total
0
Share