بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی د. لەتیف ڕەشیدی کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد سەردانی د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری پێشووی عێراقی کرد.

لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، سەرۆکی یەکێتی پێزانینی دەربڕی بۆ ڕۆڵ و پێگەی د. لەتیف ڕەشید کە لە ماوەی بەرپرسیارێتی و ئەرکەکانیدا دڵسۆزانە خزمەتی گەل و ئامانجە باڵاکانی کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

لە کۆبوونەوەکەدا بە ناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە سوپاسی خزمەت و خەمخۆرییەکانی د. لەتیف ڕەشید کرا کە هەمیشە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: دۆخی شەنگال ئارامە و “كۆتایی بە زیادەڕۆییەكان ‏هێنراوە”‏

دوای سەردانی بەرپرسە سەربازییەكانی عێراق بۆ شەنگال، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دڵنیایی لە ئارامیی دۆخی قەزاكە دەدات. ئەمڕۆ شاندێکی…
Total
0
Share