سەرۆك كۆمار دەچێتە فەرەنسا

سبەی سەرۆك كۆماری عێراق بەرەو فەرەنسا بە ڕێدەكەوێت بەمەبەستی بەشداریكردن لە سێیەمین كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر ئۆقیانووسەكان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بڵاویكردووەتەوە، د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عێراق سبەی یەكشەممە 8 ی حوزەیرانی 2025 بە سەردانێكی رەسمی بەرەو فەرەنسا بەڕێدەكەوێت بۆ بەشداریكردن لە سێیەمین كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئۆقیانوسەكان .

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەو سەردانەدا هەریەك لە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و ژمارەیەك لە لێپرسراوان یاوەری دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: کۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت

سەرچاوەیەکی باڵا رایدەگەیەنێت، پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ وەزیرە کوردەکان کۆبووەتەوە پێشبیندەکرێت کۆتایی…
Total
0
Share