وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی وەزارەتی دارایی هەرێمی دایەوە

وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، “مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانمان ناردووە و بە نووسراوی رەسمی وەڵامی وەزارەتی دارایی هەرێمی داوەتەوە.”

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ راستکردنەوەی ئەو هەواڵ و لێدوانانەی لە سۆشیال میدیا و کەناڵەکانی راگەیاندن لەلایەن هەندێک لە نوێنەران بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بە دابینکردنی دارایی تەرخانکراو و مووچەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵیی دەوڵەت داتاکانمان بڵاوکردووەتەوە.

وەزارەتی دارایی عێراق پابەندبوونی تەواوی خۆی بە یاسای بودجە و بڕیارەکان دووپاتدەکاتەوە لە دادگای فیدراڵی سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجە.

بە گوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی عێراق، هەموو مانگەکان کێشە لە لیستی مووچەدا هەبووە و ناوی دووبارەی تێدا بووە، جگە لەوەی، تائێستا حکومەتی هەرێم تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی نەکردووە، تا مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەم و کانەونی یەکەمیش لیستی مووچە ناوی دووبارەی تێدابووە، بەڵام تەواوی مووچەمان رەوانەکردووە.

هاوکات، ئاماژەی بەوەشداوە،  هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدڕاڵی لەناویاندا ماددەکانی (12ی بڕگەی دووەم ا، ب، ج، د) کە دەبێت داهاتە نەوتی نانەوتییەکان بۆ خەزێنەی گشتی فیدراڵی بگێڕێتەوە. و ئەو لە کۆی زیاتر لە چوار ترلیۆن دینار تەنها 399 ملیار دیناری ناردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی رادەستکردنی داواکراوێک بە کوەیت لێپرسینەوە لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بەهۆی رادەستکردنەوەی سلێمانی خالیدی کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی کوەیت بە وڵاتەکەی لێپرسینەوە…
Total
0
Share