بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ دەیان بەرپرسی باڵای عێراق بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج روویان لە عەرەبستانی سعودیە کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا هەریەکە لە وەزیرانی ناوخۆ و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ژمارەیەک لە دادوەرانی دادگای باڵای فیدڕاڵی بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج لە شاری مەککەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە سوننە و شیعە لە حەجن، بەڵام تەنها حەوت پەرلەمانتار بە ئەرک بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکە لە شاری مەککەن.