وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت

وزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا، دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “پاش رێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، هەردوو وەزارەت لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم رێکەوتن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: دووەمین لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بانكی بازرگانیی عێراقی نێردرا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، دووەمین لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بانكی بازرگانیی عێراقی نێردرا. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم…
Total
0
Share