ئیدارەی ڕاپەڕین.. لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا مامۆستایەك گیانیلەدەستدا

لە ناحیەی سەروچاوەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و کەسێک کە پیشەی مامۆستا بوو گیانیلەدەستدا.

عەلی قادر، بەڕێوەبەری شارستانیی ڕاپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ناحیەی سەروچاوە ئاگر لە ماڵێک كەوتووەتەوە، كەسێك كە پیشەی مامۆستا بووە بەتەنیا لە ماڵەوە بووە، لەکاتی تەشەنەسەندنی زیاتری ئاگرەکە ڕۆیشتووەتە ھەورەبانی ماڵەوەیان، بەڵام بەھۆی دووکەڵەوە گیانیلەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئاگرەکە لە ناوەوەی ماڵەکەدا بووە، تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزانراوە و بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆڵا شـ.ـەهید سیروان: هەوڵێکی جددی هەیە سێشەممە ناردنی مووچەی مانگی ئازار یەکلابکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵێکی جددی هەیە بەزووترین کات ناردنی مووچەی مانگی ئازار یەکلابکرێتەوە. پۆڵا شـ.ـەھید سیروان،…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: کۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت

سەرچاوەیەکی باڵا رایدەگەیەنێت، پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ وەزیرە کوردەکان کۆبووەتەوە پێشبیندەکرێت کۆتایی…
Total
0
Share