بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستیی باتیفا رایگەیاند، “نزیکەی 50 ژن بەهۆی پاککردنەوەی ماڵ و فەرش شۆرین تەندروستییان تێکچووە”.
ئەحمەد یاسین، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستیی باتیفا رایگەیاند، “لە دوو هەفتەی رابردوو، زیاتر لە 87 ژن سەردانی نەخۆشخانەی قەزای باتیفایان کردووە، لەو ژمارەیە نزیکەی 50یان بەهۆی پاککردنەوەی ماڵ و فەرش شۆرینەوە تەندروستییان تێکچووە و پێویستیان بە چارەسەر هەبووە.”
دەشڵێت، ئەم دیاردەیە لە هەموو هەرێمی کوردستان هەیە کاتێک لە جەژن نزیکدەبینەوە خانمان زۆر خۆیان بە کاری ماڵ و خاوێنکردنەوە هیلاک دەکەن، داوایان لێدەکەین تەندروستیی خۆیان لە پێش هەموو شتێک دابنێن، چونکە کارکردن بەم شێوەیە نازانستی و ناتەندروستە”.