گەرمیان.. منداڵێک لە ئاوی پاشماوەی غەسلێكی ئۆتۆمبێلدا خنکا

كۆبوونەوەی ئاوی غەسلەكە وەك ئەوەی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردوەتەوە

منداڵێكی سێ ساڵان، كە لەگەڵ دایكیدا بەسەردان لە هەڵەبجەوە ڕوویان لە گەرمیان كردبوو، لە چاڵێكی پاشماوەی ئاوی غەسلێكی ئۆتۆمبێل خنكا.

موقەدەم عەلی جەمال قدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ تەرمی منداڵێکی سێ ساڵان بەناوی (باوان ئومێد حەمید) گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار، کە بەهۆی خنکان لە ئاودا، گیانیلەدەستدابوو.

وتیشی، “منداڵەكە نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەوتۆتە نێو چاڵێکەوە، کە پاشماوەی ئاوی غەسلێکی ئۆتۆمبێلی ئەو گەڕەکەی لێکۆبۆتەوە و لەئەنجامدا گیانیلەدەستداوە”.

منداڵەكە لە هەڵەبجەوە لەگەڵ دایکی بەسەردان ڕوویان لە گەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار كردووە، وەك ئەوەی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەسەر زاری كەسوكارەكەیەوە ئاماژەی پێداوە.

دوێنێش لە ناحیەی بێتواتە منداڵێكی تەمەن چوار ساڵ، بەهۆی كەوتنە ناو ئاوی بەنداوی سەرچاوە-وە خنكا.

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، بەوتەی كەسوكارەكەی لەكاتێكدا ئەوان سەرقاڵی كاركردن بوون، منداڵەكە كەوتۆتە ناو جۆگەی ئاودێریی بەنداوی سەرچاوەوە.

بابەتی پێشتر

لە بەغداد ئامادەكاری بۆ خۆپیشاندانێكی گەورە دەكرێت

بابەتی دواتر

ڕیاڵ پڕۆسەی فرۆشتن دەستپێدەکات و هازارد گڵۆپی سەوزی داگیرساندووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: تا ئێستا هیچ ئەندامێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ نەهاتووەتە هۆڵی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەرگیز نەوەی نوێ بۆچوونی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکاندا نەبووە لە پرسە…
Total
0
Share