حەلبوسی: گەر چارەسەری ریشەیی نەکرێت ناکۆکییەکانى نێوان هەولێر و بەغداد بەردەوام دەبێت

محەمەد حەلبوسى چەند خاڵێک وەک بنەماى چارەسەرى ناکۆکییەکانى نێوان هەولێر و بەغداد دەخاتەڕوو و دەڵێت، کێ دادپەروەری دەوێت پێویستە جێبەجێیان بکات.

محەمەد حەلبوسى، سەرکردەى سوننە و سەرۆکى پارتى “تەقەدوم” لە پۆستێکدا لە تۆڕى ئێکس بڵاویکردەوە، ئەم ناکۆکییە دووبارەیەى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتە یەک لەدواى یەکەکانى ناوەند بەردەوام دەبێت، ئەگەر گرفتەکە چارەسەرى ریشەیى نەکرێت.

حەلبوسى دەشڵێت، لە سۆنگەى بەرپرسیارێتیی سیاسى و میللى و پەرۆشى بۆ سەقامگیریی وڵات و، پێدانى ماف بە خاوەن ماف لە سەرتاسەرى عێراق، چارەسەر بە رێککەوتن و پابەندیی هەمووان دەبێت بەم هەنگاوانە:

– دەرهێنان، بەکارهێنان، بەبازاڕکردن و هەناردەى نەوت و غازى سروشتى تەنها لە دەسەڵات و تایبەتمەندیی حکومەتى ناوەندییە.

– بەڕێوەبردن و پاراستنى سنوور و دەروازەکان و سەپاندنى رەسم و تاریفەى گومرگى تەنها لە دەسەڵات و تایبەتمەندیی حکومەتى ناوەندییە، کە بەرپرسیارێتیی تەواوى رێگرى لە بەقاچاخبردن لەئەستۆدەگرێت.

– حکومەتى ناوەندی خەرجیی گەلى عێراق و، دابەشکردنى تەرخانکراوە داراییەکانى دەروازەى بودجە (بۆ وەزارەتەکان و پارێزگاکان و هەرێم) لەئەستۆدەگرێت بەپێى رێژەى دانیشتووان و بە دادپەروەرى، لەگەڵ ئەژمارکردنى ئەو رێژە سەدییەى رێککەوتنى لەسەر کراوە لە داهاتى هەرێم و پارێزگا بەرهەمهێنەکان و ئەو پارێزگایانەى دەروازەى سنوورییان هەیە.

حەلبوسى دووپاتیشیدەکاتەوە، هەر کەسێک دادپەروەرى دەوێت، پێویستە پابەندى ئەو خاڵانەى سەرەوە بێت و جێبەجێیان بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: سلێمانی سەنتەری گۆڕانکاری و خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی دەبێت

بافڵ تاڵەبانی لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ مەڵبەندی حزبەكەی لە سلێمانی ڕایگەیاند، سلێمانی سەنتەری گۆڕانکاری و خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی…
Total
0
Share