ئەرمینیا و ئازەربایجان.. شەڕ بەردەوامە و سەرۆكی قەرەباغ برینداربوو

شەڕ و پێكدادانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بەردەوامن و داڤیت هاروتیونیان، سەرۆكی قەرەباغ بە سەختی برینداربووە. ناوەندێكی ڕووسییش دەڵێت، “ئەردۆغان فەرمانی شەڕەكانی قەرەباغ دەردەكات.”

حیكمەت حاجییڤ، یاریدەدەری سەرۆكی قەرەباغ، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داڤیت هاروتیونیان، سەرۆكی قەرەباغ لە ئەنجامی بۆردومانێكی وردی سوپای ئازەربایجان دا، بە سەختی برینداربووە.

ڕاشگەیاند، هێزەكانی قەرەباغ فڕۆكەخانەی سەربازیی شاری گینجەی باشووری ئازەربایجانیان خاپووركردووە.


ئەم هەواڵانە لەكاتێكدان، ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، “ژمارەی ئەو چەكدارانەی توركیا لە سوریاوە ڕەوانەی بەرەكانی شەڕی دژ بە ئەرمینیای كردوون و لە شەڕەكاندا كوژراون، گەیشتووەتە 72 چەكدار.”


ئاشكراشیكردووە كە حكومەتی توركیا، تا ئێستا چوار هەزار چەكداری لە ڕۆژئاوای كوردستان و سوریاوە ناردووە بۆ ئازەربایجان و ئامادەكاری دەكات بۆ ناردنی ژمارەیەك چەكداری تری عەرەب لە سوریاوە بۆ ئازەربایجان و قەرەباغ.


ئەو هەڵمەتەی توركیا، ڕوسیای نیگەرانكردووە و ئیرینا یاروڤایا، پەرلەمانتاری ڕوسیا لە وتارێكیدا كە لە ڕۆژنامەی “ڤزگلیاد”دا بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، “ڕوسیا لە بەڕێوەبردنی جەنگ لە دژی قەرەباغ و ئەرمینیا نیگەرانە و پێویستە ڕوسیا كاریگەریی توركیا ڕابگرێت.”


لای خۆیەوە یڤگینی ساتانۆڤسكی، سەرۆكی پەیمانگەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە، “ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، فەرماندەیی جەنگی قەرەباغ دەكات و ئەو فەرمانی شەڕەكان دەردەكات.”

بابەتی پێشتر

سوپای قەرەباغ لە بەرانبەر سوپای ئازەربایجان دا كشایەوە

بابەتی دواتر

كاربەدەستێكی تری كۆشكی سپی توشی كۆرۆنا بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share