بوومەلەرزەیەک لەم ناوچەیەی هەرێم روویدا

ئەمشەو، بوومەلەرزەیەک لە رۆژئاوای شاری زاخۆ روویدا و هاوڵاتییانی ئەو شارە هەستیانپێکرد.

دەستەی گشتیی کەشناسی و بەدواداچوونی بوومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمێر 08:18ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک تۆمارکرا کە گوڕەکەی 3.8 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

ئەوەشیخستەڕوو، بوومەلەرزەکە بە دووریی 28 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری زاخۆ، لە سنووری پارێزگای دهۆک روویداوە و قوڵاییەکەی 10 کیلۆمەتر بووە.

دەستەکە ئاماژەی بەوەشکرد، “بەشێک لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی تۆمارنەکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئەوقاف: بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە گەشتێکی حاجییان دواخرا

وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم لەبارەی گەڕانەوەی حاجییان بە رێگەی ئاسمانی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەمڕۆ بەھۆی ئاڵۆزی…
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی سلێمانی بۆ جوتیاران: کاتێکی کەمتان لەبەردەستە بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، رایگەیاند، جوتیاران کاتێکی کەمیان لەبەردەستە بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی. شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، بە…
Total
0
Share