دوو کەس تەقە لە ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی خانەقین دەکەن و 30 گوللە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەنێن.
پۆلیسی دارستانی گەرمیان بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین، نەقیب هاوڕێ جەلیل قادر، لە کاتژمێر دووی شەودا لە دەرچوونێکدا بووە بە دوای ڕاوی نایاساییدا، پاش گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە کە ماتۆرسکیلیان پێبووە، تەقە لە ئۆتۆمبیلەکەی کراوە و نزیکەی 30 گوللەی پێوەنراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە و تەنیا زیان بەر ئۆتۆمبیلەکە کەوتووە.