کشتوکاڵی هەرێم: گەنمی ئەمساڵ لە ملیۆنێک تۆن کەمتردەبێت

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، “گەنمی ئەمساڵ لە ملیۆنێک تۆن کەمتردەبێت”.

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە ملیۆنێک تۆن کەمتردەبێت”.

وتیشی، گۆڕانی کەشوهەوا، وشکەساڵی، کەمیی باران و کەمبوونەوەی بڕی بەرهەمی دانەوێڵە، هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنمن.

لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی عێراق ئەمساڵ 400 هەزار تۆن گەنمی وەکو پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە، کە بە نرخی رەسمی وەریبگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی كۆچی هاوڵاتییانەوە داوایەك ئاراستەی حكومەت و پەرلەمان دەكات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی كۆچی هاوڵاتییان بۆ دەرەوەی وڵات بڵاوكردەوە و داوایەك ئاراستەی حكومەت و پەرلەمان دەكات.…
زیاتر ببینە

هەولێر.. گردبوونەوە بۆ پاڵپشتیی مانگرتنی مامۆستا و فەرمانبەرانی سلێمانی ئەنجامدرا

بۆ پاڵپشتیی مانگرتنەكەی سلێمانی و داواكردنی چارەسەری گرفتی مووچە لە هەولێر گردبوونەوەیەك ئەنجامدرا. لەمیانەی گردبوونەوەكەدا راگەیەندراوی رێكخراوی پیشەیی…
Total
0
Share