بەلەمێکى کۆچبەران ژێرئاوکەوت

لە نزیک کەناراوەکانى شارێکى باکوورى فەرەنسا بەلەمێکى کۆچبەران کە دەیویست کەناڵى ئینگلیز ببڕێت ژێرئاوکەوت و کۆچبەرێک گیانیلەدەستدا.

پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا رایگەیاند، رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو بووە و توانیویانە 62 کۆچبەر رزگاربکەن.

ئاماژەى بەوەشدا، لە ئۆپەراسیۆنى رزگارکردنەکەدا پاسەوانی کەناراوەکانی بەریتانیا هاوکاری کردوون و بە چەند کەشتییەک کۆچبەرەکان رزگارکراون،

دەشڵێت، “کۆچبەرێک بە بێهۆشی لە ئاوەکەدا دۆزراوەتەوە و نەتواندراوە ژیانی رزگاربکرێت”.

پۆلیسى کەناراوەکانى فەرەنسا روونیشیکردەوە، لەنێو رزگارکراواندا منداڵێک و دایکێک هەن کە بەهۆی خراپی تەندروستییانەوە بە فڕۆکە گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و سەرجەم کۆچبەرەکانی دیکەش گەیەندراونەتە کەنار دەریای شاری “بۆڵۆن سور مێر”.

ئامارەکانی ئەمدواییە دەریدەخەن کە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کەناڵی ئینگلیز دەبڕن بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە بەجۆرێک تەنها هەفتەی رابردوو ژمارەکەیان 12 هەزار کەسى تێپەڕاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ تـ.ـاران زانیاریی نوێی ئاشکراکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران…
Total
0
Share