كاركردن لە شەقامی 100 مەتری بەردەوامە و رێگای سلێمانی – دوكان دادەخرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە بەردەوامی كاركردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی رۆژانی داهاتوو لە نزیك پردی تاسڵوجە، رێگای سلێمانی – دوكان دادەخرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە چوارچێوەی كاركردنی بەردەوام لە شەقامی 100 مەتری كە ناسراوە بە شەقامی شاڕێی بابان بەهۆی كاركردن لە یەكتربڕی تاسڵوجە، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و كۆمپانیای جێبەجێكار بەپێی بەرنامەی كاركردنیان لە رۆژانی داهاتوودا و لە نزیك پردی تاسڵوجە رێگای سلێمانی – دوكان دادەخرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكە هاتووە، رێگای لاوەكی دیاریكراوە و هاوڵاتییان دەتوانن بەكاریبهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: چاوەڕوانی بەغدادین بۆ ناردنی مووچە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزارەتەکە ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ ناردنی داهاتی نانەوتی و چاوەڕوانن بەغداد، ئاگاداریان…
Total
0
Share