بافڵ جەلال تاڵەبانی: پەیوەندیم بە سودانییەوە کرد و گرفتی مووچە چارەسەردەکەم

سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، پەیوەندیم بە سودانییەوە کرد و گرفتی مووچە چارەسەردەکەم.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێوڕەسمی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیدا لە سلێمانی رایگەیاند، “پەیوەندیم بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کرد و بەمزووانە دەچمە بەغداد گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەکەم”.

وتیشی، “ئەمڕۆ یەکێتی هێزی گۆڕانکارییە و رۆڵی لە گۆڕانکارییەکانی دونیادا هەیە، تاکە حزبیشە کە دەتوانێت سەرجەم بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێبکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی، ئەنجومەنی وەزیران نووسیویەتی

عەلی حەمەساڵح دەڵێت، ئەو ڕوونكردنەوەیەی بەناوی وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە، “لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە نووسراوە”، بۆیە وەزارەتی دارایی بەوە تۆمەتبار…
Total
0
Share