شێركۆ جەودەت: مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەران لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە

د. شێركۆ جەودەت ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، مووچەی مانگی شەش لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە و حكومەتی عێراق مووچە و بودجەی مانگی حەوت رەوانە دەكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر 12 مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی نەدراوە و نزیكەی 24 مووچەش بە لێبڕین بە بڕی جیاواز دراوە و مووچەی مانگەكانی شەش و حەوتی ئەمساڵیش هەر نەدراوە.

شێركۆ جەودەت جەختیكردەوە، “داهاتی نانەوتی دوو مانگی رابردوو لای حكومەتی هەرێمە و هەر بۆیە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی فەرمانبەران دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی هەرێم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی وردەكاری تەرخانكردنی زەوی بۆ خانەوادە و وارسی شەهیدان ڕووندەكاتەوە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ شاندێكی لیژنەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و میكانیزمی دابەشكردنی 59 پارچە زەوی…
Total
0
Share