قائیمقامیەتی سلێمانی بازاڕێکی تایبەت بە بەهاراتی داخست

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی هەڵگرتن و کۆگاکردنەوە بازاڕێکی تایبەت بە فرۆشتنی بەکۆی بەهاراتی داخست.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی کۆگاکردن و شێوازی هەڵگرتنەوە، لیژنەکانیان بازاڕێکی تایبەت بە فرۆشتنی بەکۆ (جوملە)ی بەهارات و چا و تامی شەربەتی داخست.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە بەدواداچوونەکانی لیژنەکانی قائیمقامیەتدا دەرکەوتووە، “کۆگاکانی ناو بازاڕی تایبەت بە بەهارات و جۆرەکانی داودەرمان و تامی خواردن لە سەڕاجەکان (ژێرپردەکە) پابەندی مەرج و ڕێنماییەکان نەبوون”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ماددانەی دەستبەسەردا گیراوە سەرەڕای ئەوەی بڕێک خواردنی ماوەبەسەرچووی تێدابووە، لە ڕووی تەندروستییەوە زۆر خراپ هەڵگیراون و پاشماوەی مشکی تێدا بووە.

قائیمامیەت ڕایگەیاندووە، بازاڕەکە دادەخرێت و ڕێکاری یاساییش لەگەڵ خاوەنەکەیدا دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دوو تۆمەتبار دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی نووسینگەی بەکرەجۆی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد کە…
Total
0
Share