وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کەسوکاری شەهیدان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی ئاگاداردەکاتەوە، سەردانی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی سنووری پارێزگاکان بکەن.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، “ئاگاداری سەرجەم کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان، بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و زیندانییانی سیاسی، ئەوانەی مینحەیان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەتایبەتی ئەو وارسانەی کە کارتی نیشتمانییان نییە، پێویستە بەزووترین کات کارتی نیشتمانی دەربهێنن و سەردانی بەڕێوبەرایەتیە گشتییەکانی سنووری پارێزگاکان و ئەو بەڕێوبەرایەتییەی کە مینحەی لێوەردەگرن، بکەن؛ بەمەبەستی تۆماربوون لە سیستمی لیستی مووچەی پەیڕۆڵ بۆ ئەوەی گرفت بۆ مینحەکەیان دروستنەبێت”.

داواشدەکات، بە زووترین کات پاپەندبن پێیەوە بۆ ئەوەی گرفتی مینحەی مانگانەتان بۆ دروستنەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لە وڵاتێكی تەواو هاوردەكاری بەرهەمە كشتوكاڵییەكانەوە خەریكە وردە وردە بەرەو هەناردەكردن هەنگاودەنێین

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە وڵاتێكی تەواو هاوردەكاری بەرهەمە كشتوكاڵییەكانەوە، خەریكە وردە وردە بەرەو هەناردەكردن هەنگاودەنێین. لە…
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: راگرتنی هەناردەی نەوت نابێتە كێشە و بەغداد مووچە و بودجە بۆ هەرێم دەنێرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوت دەستپێنەكاتەوە دەبێت هەرێم نەوتەكەی رادەستی بەغداد بكات و…
Total
0
Share