نیوزلاند 1.6 ملیار دۆلار دەدات بە عێراق

حكومەتی نیوزلاند لە ماوەی چوار ساڵدا بە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار هاوكاریی عێراقی كردووە، پارەكان لە بواری پاكسازیی میندا بەكارهێنراون.

پیرلۆ دهامەر بەڕێوەبەری فەرمانگەی كاروباری مینی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانە لە عێراق، ئامارەكەی ئاشكراكرد و دەڵێت، “هاوكارییەكانی نیوزلەندا بازنەی كارەكانی پاكسازیی مینیان فراوانكردووە و تەنها ئەمساڵ ملیارێك و 622 هەزار دۆلاری داوە بە عێراق”.

كارەكان وەك پیرلۆ دهامەر ئاشكرایكرد، بریتین لە پاككردنەوەی زەوییە بەمینچێندراوەكان كە لە ئەنجامی جەنگ و شەڕەكانەوە مین و تەقەمەنییان تیادا چێندراون، هەروەها ئەو رووبەرانەی پاشماوەی جەنگیان تیادا بەجێماوە و مەترسین بۆ سەر ژیانی مرۆڤ.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی كاروباری مینی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق راشیگەیاند، لە ساڵی 2018ـەوە تا ئێستا نیوزلاند سێ ملیار و 84 هەزار دۆلاری ئەمریكی بۆ بواری هەڵگرتنەوەی مین پێشكەش بە عێراق كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراق: رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستیپێکرد

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپیکرد. سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچەی…
Total
0
Share