(فیفا) بەهۆی گەندەڵییەوە سەرۆکی تۆپی پێی ئەفریقای سڕکرد

ئەحمەد ئەحمەد، سەرۆکی کاف بەهۆی گەندەڵییەوە پێنج ساڵ سڕکرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) بڕیارێکی توندی دژی ئەحمەد ئەحمەدی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا (کاف) دەرکرد.

بەپێی ڕاگەیانراوێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی فیفاوە بڵاوکراوەتەوە، لیژنەی تایبەت بە لێکۆڵینەوەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، بڕیاریدا بە سڕکردنی ئەحمەد ئەحمەد بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە تۆمەتی گەندەڵی، هەروەها سەپاندنی سزای دارایی بەبڕی 200 هەزار فرانکی سویسری بەسەریدا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ” لە بارەی لێکۆڵینەوەکان لە هەڵسوکەوتی بەڕێز ئەحمەد ئەحمەد لە پۆستی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2019، پاڵپشت بەو زانیارییانەی لیژنەکانمان کۆیانکردووەتەوە، ناوبراو لە بەرپرسیاریەتی لایداوە، دیاری و ئیمتیازاتی بێبنەمای بەخشیوە، بەخراپیش مامەڵەی لەگەڵ بوارە داراییەکاندا کردووە”.

سڕکردنی ئەحمەد ئەحمەد بۆ ماوەی پێنج وەرز بڕیارێکی خێرا و بێبنەما نییە، بەڵکو لە لێکۆڵینەوەکانی فیفادا دەرکەوتووە لە چەندین بابەتی گەندەڵییەوە تێوەگلاوە.

گەندەڵییەکانی سەرۆکی فیدراسیۆنی ئەفریقا پەیوەندییان بە خراپ بەڕێوەبردنی بوارە داراییەکانەوە هەیە لەنێوان ساڵانی 2017 بۆ 2019، هەروەها بەخشینەوەی ئیمتیازات و پاداشتی دارایی بەسەر دەزگا وەرزشیی و لیژنەکاندا بەبێ بنەماو دوور لە یاسا کارپێکراوە نێودەوڵەتییەکان، تەنانەت تۆمەتی ئەنجامدانی حەج و عەمرەی دراوەتە پاڵ بە پارەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا.

بابەتی پێشتر

مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم سێ هەزاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

كونسوڵی گشتیی ئەمریكا: زۆر دڵتەنگ بووم بە ھەواڵی کوشتنی ژنێک لە كەلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاهێنەری ئەرجەنتین ناڕازییە

لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال، ئەرجەنتین و پاراگوای یەكسان بوون و سكالۆنی-ش دڵتەنگە بە ئەنجامەكە، بەرازیلیش سێ گۆڵی لە فەنزوێلا…
Total
0
Share