کۆبوونەوەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆتاییهات

کۆبوونەوەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆتاییهات، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێت، هەڵوێستی هاوبەشمان دەبێت.

هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ دەربڕینی هەڵوێستێکی هاوبەش سەبارەت بە دروستکردنی کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا جەختمان لەوەکردەوە، بڕیاری راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو نایاساییە، پێشێلکردنی بڕیاری ژمارە 224 ی دادگای فیدڕاڵییە.

جەختیشکردەوە، دەبوو حکومەتی فیدڕاڵ هەر کێشەیەکی لەگەڵ هەرێم هەبێت، بە رێگای یاسایی و لەرێی سکاڵاکردنەوە لە دادگا چارەسەری بکردایە، نەک بە دەستبردن بۆ مووچە و قووتی هاوڵاتییان.

ئاشکراشیکرد، لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیارماندا راگەیەندراوێکی هاوبەش بڵاوبکەینەوە و هەڵوێستی خۆمان بە دیاریکراوی رابگەیەنین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌رێم كه‌مال ئاغا: هێرشه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی سنووری سلێمانی سیاسییه‌

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، “هێرشه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: بۆ دەنگدانی ئەمجارە گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر چارەسەرکراوە

بەرپرسێکی کۆمسیۆن رایگەیاند، ” بۆ دەنگدانی ئەمجارە گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر چارەسەرکراوە”. مەڕوان محەمەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای…
Total
0
Share