مادەهۆشبەرەکانی سلێمانی: دەستمانگرت بەسەر 13 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا

بەڕێوبەری مادەهۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە دوای بەدواداچوونیان بۆ باندێکی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر زیاتر لە چوار کەسی باندەکە دەستگیرکران.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، پشتیوان بەهادین، بەڕێوبەری نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سلێمانی وتی، “لەدوای ئەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەک بەدواداچوونمان بۆ باندێکی نادەی هۆشبەردا کرد کە زانیارییمان هەبوو لەناو سلێمانییدان، بە هاوکاریی هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیمان چوار کەس لەو باندە دەستگیر بکەین”.

ڕاشیگەیاند، “ئەو باندەی دەستگیرکراون بڕی 13 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆری تلیاکیان لە ناو بەرزکەروەی ئۆتۆمبێلی گەورەدا (جەکی ئۆتۆمبێل) شاردووەتەوە و بەنیازبوون لە سلێمانییەوە ڕەوانەی شوێنی دیکەی ڕەوانە بکەن”.

بەڕێوەبەری نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوانەی دەستگیرکراون لە ڕەگەزی نێرن و بەشێکیان کوردن و لە سلێمانی دادەنیشن و خەڵکی دەرەوەی هەرێمیشیان تێدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕووماڵێكى “ئێستا” كێشه‌ى مووچه‌ى ژینگه‌پارێزانى گه‌رمیان چاره‌سه‌رده‌كات

دواى گه‌یاندنى داواكارییه‌كانیان له‌ڕێگه‌ى تۆڕی میدیایی ئێستاوه‌، كێشه‌ى مووچه‌ى ژینگه‌پارێزانى گه‌رمیان چاره‌سه‌رده‌كرێت. ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ى دوو مانگه‌ مووچه‌یان…
Total
0
Share